لە شاری هەولێر تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراو دەست بەسەر بڕی یەک کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێکەوتی یەکی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر تیمەکانمان توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی (یەك)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ماریجوانا) دەستی بەسەرداگیرا.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان-دا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوەو لەژێر لێکۆلینەوە دایە.