راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان بەردەوام پرسیاری تاپۆكردنی گوندەكانی تووەسپی و كانی گۆران و فەیاڵمان لێدەكەن، بەڵام ئەو گوندانە لە سنووری شارەوانیی سلێمانیدا نین و پەیوەندییان بە شارەوانیمانەوە نییە، بۆیە پرسیار لە پارێزگای سلێمانی و لە شارەوانیی تووەسپی بكەن بۆ ئەو مەبەستە.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیدا هاتووە، ئەمانە چەند زەوییەكی دیاریكراون كە بە بڕیارێكی بەڕێز جێگری سەرۆكی حكومەت لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانیمانەوە دابەشدەكرێن، وە هەرچییەك لەو بارەیەوە پەیوەندیی بە شارەوانیمانەوە هەبووبێت ئەنجامدراوە و ئێستا پرۆسەكە لەسەر دوو بابەت وەستاوە، بەشێكیان هێشتا لیستی ناوەكانمان لە هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ نەهاتووە و چاوەڕوانی گەیشتنی لیستی ناوەكانین و بەشێكیشیان لیستی ناوەكانیان ناردووە و نزیكەی 2000 ناوێكن و نووسراوی سوودمەندبوونیان بۆ كراوە و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەنجامی سوودمەندبوونی ئەو ناوانەین تاوەكو رێگاپێدانی كاتی بۆ خانووی نیشتەجێ بدەین بەو ناوانەی كە سوودمەند نەبوون، وە هەتا ئێستا وەڵامی تەنها 38 ناوێكمان بۆ گەڕاوەتەوە كە بەم زووانە رێكارەكانی پێدانی رێگەپێدانی كاتییان بۆ تەواودەكرێن،

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كۆمێنتێكی زۆرمان بۆ دێت دەربارەی ئەوەی كەی وەزیری ناوخۆ واژووی فراوانكردنی 29 گوندەكەی ناو سنووری شارەوانیمان دەكات لە كاتێكدا بابەتی حەرەمی گوند و فراوانكردنی حەرەمی گوند پەیوەندی بە شارەوانیمانەوە نییە بەڵكو ئەو كارانە لە پارێزگای سلێمانییەوە ئەنجامدەدرێت چونكە حەرەمی گوند بەپێی نەخشەی كادسترۆی كشتوكاڵی دیاریدەكرێن نەوەك بەپێی نەخشەی شارەوانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رۆژی شـ.ـەهیدی یەکێتی رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پرشنگدارەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتیمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی شـ.ـەهیدی یەکێتی، رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پرشنگدارەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتیمانە. بافڵ جەلال…
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: چه‌ندین جار بەغدادمان له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانه‌ى کە لە ناوچە…
Total
0
Share