وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بەدواداچوونەكانمان هیچ گرفتێك لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە و حكومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی و دەشڵێت، “وردبینی لە لیستی مووچەخۆران بە كۆتابهێندرێت بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێ دەنێردرێت”.
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە و ئەگەر رێكارەكان تەواوبكرێن حكومەتی عێراق پێش جەژن مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
وتیشی، “پێویستە حكومەتی هەرێم هەماهەنگ بێت لەگەڵ رێكارەكانی حكومەتی عێراق تا مانگانە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكە مووچەی مووچەخۆران رەوانەبكرێت و لە هەمانكاتدا بەرپرسانی حكومەتی عێراق جەختیان كردووەتەوەكە كە مووچە تێكەڵ بە پرسە سیاسییەكان ناكرێت و مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەكرێت”.