شۆفێرێک سزای سێ رۆژ کاری ژینگەپارێزیی بەسەردا سەپێندرا

بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ئەو شۆفێرەی زبڵ و خاشاکی فڕێدایە سەر شەقام، سزای سێ رۆژ کاری ژینگەپارێزیی بەسەردا سەپێندرا.

لە نووسراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێردا هاتووە، ئەو شۆفێرەی لە  رێکەوتی 25ی ئازار لەسەر شەقامێکی سەرەکیی هەولێر زبڵ و خاشاکی  فڕێدا، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.

هەر بەپێی نووسراوەکە، ئەو شۆفێرە سزای سێ رۆژ کارکردنی ژینگەیی لەناو یەکێک لە بازاڕەکانی شاری هەولێری بەسەرداسەپێندرا.

No description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە
شارەوانیی تووەسپی دەستبەكاردەبێت و سنوور دیاریدەكات

عوسمان شارباژێڕی بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، سەرۆكایەتیی شارەوانیی تووەسپی كە لە 2010وە…
Total
0
Share