لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له مانگی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 50 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵا و شمه‌كی خراپ‌دا گرتووه كه 45 تۆنیان قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌ی وشك بوون.
جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی كار و چالاكی مانگی رابردووی لیژنه‌كه و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆگاكان، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 50 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵا و شمه‌كی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوودا گیراوه كه خاوه‌ن شوێنه‌كان به‌نیازبوون له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو و به‌نرخی كه‌متر له بازاڕه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغیبكه‌نه‌وه.
ئاشکراشیکرد، ئه‌و خۆراك و كاڵا و شمه‌كانه‌ی له مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه پێکهاتوون لە 45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه، 39 ته‌نه‌كه هه‌نگوین، 120 سێت خواردنه‌وه وزه به‌خشته‌كان و به‌بڕی جیاواز شیری منداڵ، رۆنی چێشت، په‌نیر، زه‌یتون له‌گه‌ڵ 242 كارتۆن زاهی، دو هه‌زار و 880 قتوو مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی دیكه و كلینێكسی ته‌ڕ و بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاریی خانمان.
جەختیشیکردەوە، له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و خۆراك و كاڵا و شمه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوبراون و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكارە یاساییه‌كان كراونه‌ته‌وه.