وردەکاریی سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتن ئاشکرادەکرێت

تۆڕی زە ناشناڵ تایمزی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، بەشێک لە پلانی سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتن ئاگربەستی نێوان گروپە چەکدارە عێراقییەکان و هێزەکانی ئەمریکایە.

تۆڕەکە لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو پێشبینیانەی کە بەرپرسانی واشنتن کردوویانە، ئیدارەی ئەمریکا رازییە بە لابردنی سزا ئابوورییەکانی کە بەسەر ئەو بانک و کەسایەتییە عێراقییانە سەپاندوویەتی کە پەیوەندییان بە گروپە چەکدارە عێراقییەکانەوە هەیە، لە بەرامبەردا دەبێت ئەو گروپانە رازی بن بەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکەنە ئامانج.

باسیلەوەشکردووە، هەڵوێستی ئەمریکا لەدوای لێدوانەکانی باڵیۆزەکەی لە عێراق روونبووەتەوە، کە رایگەیاند، پێویستە واشنتن پابەندبێت بە هاوپەیمانێتی سەربازی لەگەڵ عێراق بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تـــیــــرۆر.

جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئێران پێشوازی لە سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتن دەکات، هیوای وایە دەرگا بەڕووی پەیوەندییەکانی تاران و واشنتن بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئاگرەکەی دهۆک 11 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران و زیاتر لە 100 دوکان سووتاون

بابەتی دواتر

ئەردۆغان: لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین و چارەسەری کەموکورتییەکانمان دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد: شسكتمان بە سێ هێرشی موشەكی بۆسەر فڕۆكەخانە و ناوچەی سەوز هێناوە

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و توانیویانە شكست به‌ سێ هێرشی موشه‌كی بهێنن، كه‌ ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد و…
Total
0
Share