وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەنزین بە کوالێتیی بەرزتر و بە نرخی قبووڵکراو دابیندەکەین

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەنزین بە کوالێتیی بەرزتر و بە نرخی قبووڵکراو دابیندەکەین، دەشڵێت، “بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لەپێناوی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان بووە”.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ” نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆرەکەی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر، لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت و هەروەها ئەو نرخەی بۆ هاوڵاتییان دیاریکراوە کەمترە لە تێچووی بەرهەمهێنان و پاڵاوتنی”.

لە بارەی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بڕیاری لەسەردرا، وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، “بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا هات لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە شەقامەکاندا”.

دەشڵێت، حکومەت تێچووی زۆر لە هاوردەکردنی بەنزین لە جۆری موحەسەن و سوپەر خەرجدەکات، کە ساڵانە دەگاتە چوار ملیار دۆلار، هاوتەریب لەگەڵ پلانێک بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەنزیندا بۆ ئەوەی بتوانین بە کوالێتیی بەرز و بە نرخی قبووڵکراو دابینبکەین، بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی ڕێچکەی خەباتتان بۆ دەخوازم

پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین…
Total
0
Share