دواى دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران کۆمسیۆن دەڵێت، ئامادەین بۆ بەڕێوەبردنى پرۆسەکە.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە پەیامێکى کورتدا رایگەیاند، کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە وادەى دیاریکراودا.
دیاریکردنى وادەکە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا بوو کە بە دەنگدان رۆژى 11ى تشرینى دووەم دەستنیشانکرا.