کەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و پلەی گەرمی کەمێک بەرزتر دەبێت لەچاو پلەی گەرمی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە بە بەراورد بە پلەی گەرمی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبێت

هەولێر : 27

سلێمانی : 25

دهۆک :   26

زاخۆ  : 28

هەڵەبجە : 26

کەرکوک : 27

سۆران : 25

حاجی ئۆمەران : 17

گەرمیان : 29

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان: کەناڵەکەتان دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و گرنگی میدیای کوردی بوو

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان…
Total
0
Share