بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سۆرینتۆ و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی و لە ئەنجامی رووداوەکە 10 کەس برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە زیانی زۆر کە بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە، هاوکات زیان بە پەرژینی ناوەڕاستی شەقامەکە گەیشتووە و پێنج داری ناوەڕاستی شەقامەکەش شکاوە.
هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، خێرای کەمبکەنەوە و پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.