لە ئاکامى رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری شێلان منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان لە سنوورى گەرمیان گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک لە جۆری میتسیۆبوشی کەنتر لە ناحیەی شێخ تەویل منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی شێلا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
باسى لەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە سەبارەت بە هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە دەستیپێکردوە.