پۆلیسی دارستانی سلێمانی رێگریی لە راوە ماسی دەکات

لە دەریاچەی دەربەندیخان و سیروان و دوکان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی  بۆ رێگریی لە راوکردنی ماسی چەند چالاکییەکی ئەنجامدا و داوای لە هاوڵاتییان کرد لە راوی ماسی دووربکەونەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە ئامانجی رێگریکردن لە راوکردن و پاراستنی سامانی ماسی دەرچوون بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان، دوای گەڕان و پشکنینی دەریاچەکە توانیان سێ تۆڕی راوکردنی ماسی هەڵبگرنەوە کە دوو ماسی زیندوویان پێوە بوو پاشان خرانەوە ناو دەریاچەکە .

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە پێناو پاراستن و زیادبوونی سامانی ماسی تا کۆتایی هاتنی ماوەی قەدەغەی راوی ماسی خۆیان لە راوکردن بەدوور بگرن.

لە راگەیەندراوێکی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، لە پێناو پاراستنی سامانی ماسی و رێگریکردن لە راوکردنی ، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور بە هاوبەشی بنکەی زەڕایەن دەرچوون بۆ سەر دەریاچەی سیروان، دوای گەڕان و پشکنینی دەریاچەکە، لە ئەنجامدا لەسنووری ئاوی گوندی ( قەڵبەزە) 12 تۆڕی راوی ماسی هەڵگیرانەوە کە 49 ماسی راوکراوی قەبارە جیاوازی پێوە بوو .

ئاماژە بەوەش دەکات، لە رێکەوتی( 28 لەسەر 29ی ئازاری 2024 ) مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسى دارستان و ژینگەى بنگرد بەسەرپەرشتیی ئەفسەری بنکە لەئەنجامی دوو دەرچوونیان بۆ سەر دەریاچەی دوکان و سنوری بنکەکەیان، دواى گەڕان و پشکنینى دەریاچەکە لە ئەنجامدا توانیان دەست بگرن بەسەر چوار شەداوی ماسی گرتن و هەشت تۆڕی راوی ماسیدا کە لەدەریاچەکەدا بوون و دوای هەڵگرتنەوەی تۆڕەکان چەند ماسییەکی زیندویان پێوەبوو کەخرانەوە ناو دەریاچەکەو هەروەها شەش ماسی گەورەی راکراویان پێوەبوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و دۆزینەوەی سەرپێچیکاران.

لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ لە 5 ی ئازارەوە قەدەغەی راوەماسی دەستیپێکردووە و تاوەکو 15ی حوزەیرانی  2024بەردەوامدەبێت.

بڕیارەکە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە بەنداوی موسڵ دەگرێتەوە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

36 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی کارتی نیشتیمانییان بۆ دروستکراوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی بەفیڕۆدان-ە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی: هێزەئەمنییەكان ڕاسپێردراون دەستكراوەبن لە سنووری شەنگال

شانه‌ی ئەمنیی عێراق ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له ‌سنووری شه‌نگال ڕاسپاردووه‌ ده‌ستكراوه‌بن بۆ ڕێگریكردن له‌…
Total
0
Share