ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

بڕیارە ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكات و بەپێی خشتەكانی وەزارەتی دارایی تا پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.

بەپێی خشتەی یەكەمی مووچە كە ئێوارەی پێنجشەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە ئەمڕۆ وەزارەتەكانی (تەندروستی، دارایی و ئابوری، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و ناوخۆ)، هەروەها توێژەكانی خانەنشینی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

لە خشتەی دووەمیشدا كە شەوی پێنجشەممە بڵاویكرایەوە، وادەی دابەشكردنی مووچەی ئەو فەرمانگە و وەزارەتانە دیاریكراوە، كە لە خشتەی یەكەمدا ناویان نەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربەندیخان.. بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند رێوشوێنێك دەستیپێكرد

بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند رێوشوێنێكی پێویست لە قەزای دەربەندیخان دەگیرێتەبەر. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان…
Total
0
Share