ئەمریکا چارەنووسی ئەو پردەی چەند رۆژی رابردوو لە میریلاند رووخا ئاشکرا دەکات

وێس مۆر، پارێزگاری ویلایەتی میریلاند، پلانی نۆژەنکردنەوەی ئەو پردەی راگەیاند کە بەهۆی کەشتییەکەوە رووخا و بووە هۆی داخستنی بەندەری بالتیمۆر کە یەکێکە لە گەورەترین بەندەرەکانی کەنارەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا.

پارێزگاری ویلایەتی میریلاند لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، “پێویستە کەناڵەکە پاک بکەینەوە و هاتوچۆی کەشتیەکان بۆ بەندەرەکە بگەڕێنینەوە، چونکە ئابوری میریلاند و نیشتمان پشت بەو بەندەرە دەبەستێت”.

دەشڵێت، “دەبێت جارێکی دیکە پردەکە دروست بکەینەوە و ئەم کارە زیاتر لە چەندین کاتژمێر و رۆژ و هەفتەی پێ دەچێت، بەڵام ئێمە لەوە تێدەگەین و خۆمانی بۆ ئامادە دەکەین”.

ئەو پارێزگارە جەختی لە پێویستی هاوکاریکردنی هەموو ئەو کەسانە کردەوە کە بەهۆی رووداوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەتایبەتی ئەو هەشت هەزار کرێکارەی لە بەندەرەکەدا کارەکانیان راگیراوە.

چەند رۆژی رابردوو کەشتییەکی بارهەڵگر خۆی کێشا بە پردی فرانسیس سکۆت کی لە شاری بالتیمۆری ویلایەتی میریلاند و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆریش بەر پردەکە کەوت و کارەکانی بەندەری بالتیمۆریش راگیران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
Total
0
Share