سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە.
‏‎لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكەی روونكردەوە و بەردەوامیی گفتوگۆكانیشی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال هەنگاو دەنێت و هەمان ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەكات كە خۆی لە چارەسەری ئاشتییانە و پاراستنی سەروەریی خاكی وڵاتان دەبینێتەوە.
‏‎لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئابووری و ئەمنیی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختیان لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان و هاریكارییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای مین: زۆرترین ڕێژەی قوربانیانمان ئەوانەن کە بۆ هێنانی گژوگیا بەهارییەکان دەچنە شاخەکان

وتەبێژی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەک تووشی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بوویەوە بەهۆی مینەوە، دەتوانێت پەیوەندی…
Total
0
Share