پێشەوا هەورامانی: لیستی مووچەی مانگی سێ بە پلەبەرزكردنەوەوە رەوانەی بەغداد دەكرێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی سێ بە پلەبەرزكردنەوەوە رەوانەی بەغداد دەكرێت و دەشڵێت، “هەرێمی كوردستان پابەندی سەرجەم رێككەوتنەكان بووە لەگەڵ حكومەتی عێراقدا.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەبێ داهاتی ناوخۆ ناتوانرێت مووچە دابەشبكرێت چونكە كورتهێنان لەو پارەیە هەیە كە بەغداد بۆ مووچە رەوانەی دەكات و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاردراوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بكرێت.

راشیگەیاند، لیستی مووچەی مانگی سێ بە پلەبەرزكردنەوەوە رەوانەی بەغداد دەكرێت و بەو هۆیەوە گۆڕانكاری لەو بودجەیەدا روودەدات كە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە كامەران…
Total
0
Share