لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەوە پەیامێك بە مووچەخۆران دەدرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم چەند زانیارییەك لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت، “لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەدەكەین و رەوانەی بەغداد دەكرێت كە بەو شێوەیە هەرێمی كوردستان پارەداربكرێت.

محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچە لەسەرتاسەری عێراق هاوتابكرێت، ئێمەش وەك جێبەجێكردنی ئەركی خۆمان لەسەر داوای وەزیری دارایی هەرێم هەستاین بە ئامادەكردنی ئەو نووسراوە وەك ئامادەكارییەك و ناردنی هاوتای لیستی ناوی فەرمانبەران بۆ مانگی سێ نەك ئەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێكردبێتەوە و مووچەی مانگی سێ بەپلەبەرزكردنەوەوە بدەین، چونكە تائێستا پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی شوبات لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەنێردراوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە وتیشی، “ئێمە لیستەكە ئامادەدەكەین دەینێرین بۆ بەغداد تا بەو شێوەیە هەرێمی كوردستان پارەداربكرێت ئەگەرنا خۆی پڕۆسەكە پڕۆسەیەكی دوورودرێژە كار و كاتی زۆری دەوێت.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە شەش کۆگا لە هەولێر کەوتەوە

بابەتی دواتر

رێباز حەملان: سبەی لیستی مووچە رادەگەیەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share