بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای شەدەڵە شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا و دوو كەسیش برینداربوون.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر رێگای شەدەڵە بەرەو مێرگەپان ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروز کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
وتیشی، لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا و دوو سەرنشینیش برینداربوون.