پەرلەمانتارێك لەبارەی پرۆژەی هەژماری من زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەژماری من لە پێنج بانكی ئەهلی پێكهاتووە كە ئەگەری هەیە رۆژێك ئەو بانكانە مایەپووچبوونی خۆیان رابگەیەنن و پارەی مووچەخۆران بفەوتێت و مەترسییە لە بانكە فیدڕاڵییەكانی عێراق نییە.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەفدێكی هەژماری من لە بەغداد كۆبووینەوە و گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەكە و شێوازی سیستمەكە كراوە كە وەفدی هەژماری من پێیان راگەیاندین هیچ جیاوازییەك لە نێوان پڕۆژەی هەژماری من و بە نیشتمانیكردنی مووچە لە بانكە عێراقییەكاندا نییە، پرسیاری ئەوانیش ئەوە بووە، ئەگەر هیچ جیاوازییەك نییە لە نێوانیاندا بۆچی رێگا بە بەنیشتمانی كردنی مووچە نادرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “هەژماری من لە پێنج بانكی ئەهلی پێكهاتووە كە ئەگەری هەیە رۆژێك ئەو بانكانە مایەپووچبوونی خۆیان رابگەیەنن و پارەی هاوڵاتییان بفەوتێت، بەڵام ئەو گرفتە لە بانكە فیدڕاڵییەكانی عێراق ئەگەری زۆركەمترە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی لە ڕونکردنەوەكەی حکومەت لەبارەی سزادراوانی بادینان دەکات

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە ڕونکردنەوەی حکومەتی ھەرێم دەکات کە ڕایگەیاندوە کۆبونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکاران تاوان نییە.…
Total
0
Share