توێژینەوەیەک: هەژاری پیریی پێشدەخات

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، پەیوەندی لەنێوان کەمی داهاتی خێزان و شیبوونەوەی خێرای ئەو ماددە سپییەدا هەیە کە لە ناو مێشکی مرۆڤدایە.

بە گشتی مێشک لە دوو ماددە پێکدێت، ماددەی سپی و ماددەی رەساسی، لەگەڵ چوونە تەمەندا ئاستی ماددە سپییەکە دادەبەزێت، هەژاریش پرۆسەکە خێراتر دەکات.
بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە توێژەران پشکنینی مێشکیان بۆ 751 کەس ئەنجامدا کە تەمەنیان لەنێوان 50- 90 ساڵاندایە.
ماددە سپییەکە چییە؟

پێکهاتەیەکە کە بەشە قووڵەکانی مێشک دادەپۆشێت، پێکهاتووە لە ریشاڵی دەماری و خانەکانە دەمارییەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بوونی ئەم ماددەیە لە مێشکدا زۆر پێویستە ئەمەش پەیوەندی بە گواستنەوەی نامە و ئاماژەکان هەیە لە مێشکدا و کەمی و زۆری کاریگەریی لەسەر توانای درکپێکردن هەیە.

توێژەران دەڵێن، هەرچەندە هەندێک هۆکاری دیکەی وەک نەخۆشی کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئەم ماددە سپییە هەیە، بەڵام لەو کەسانەی کە هەژاردن کەمبوونەوەکە خێراتربووە بەراورد بەو کەسانەی دەوڵەمەندن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر…
Total
0
Share