ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 147 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا و دواتر بەهای دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینیوە و بە بڕوای بەشێك لە پسپۆرانی بواری ئابوری كاریگەريی بڕیارەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بووە.