دەکرێت هەندێک خۆراک کە دەوڵەمەندن بە چەند پێکهاتەیەکی خۆراکی وەک مەگنسیۆم و میلاتۆنین یارمەتیدەربن بۆ خەوێکی باشتر.
شارەزایەکی بواری خۆراک بەشێک لەو خۆراکانە دیاری دەکات کە یارمەتی خەوێکی باشتر دەدەن لەوانەش:
-خواردنی مشتێک لە بادەم یان کەوچکێک کەرەی بادەم وادەکات لە کاتێکی کەمدا خەوت لێبکەوێت.
-هێل یەکێکە لەو بەهاراتانەی یارمەتی خەوێکی باش دەدات، بە تایبەت ئەگەر لەگەڵ شیر تێکەڵی بکەیت.
-خواردنی ماسی لە جۆرەکانی تونە و سەلەمون، کاتی خەوتن رێکدەخەن.
-گێلاس، خواردنەوەی شەربەتی گێلاس سەرچاوەیەکی سروشتیی میلاتۆنین.