توێژینەوەیەک: بێڕێزیکردن چالاکیی مێشک زیاتر دەپارێزێت وەک لە پیاهەڵدان

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات بێڕێزیپێکردن و قسەی ناخۆش توانایەکی زیاتریان هەیە لە هێشتنەوەی مێشک بە چالاکی وەک لە قسەی باش و پیاهەڵدان.

هەموومان دەزانین، کە بێڕێزیکردن و قسەی ناخۆش ئارازدەرن، دەکرێت ئەو وشانەی لە دەمەوە دەردەچن هاوشێوەی زللـەیەک بن، لەگەڵ ئەوەشدا سوودیان بۆ مێشک هەیە.

پێگەی ساینس ئاڵێرت، ڕوونیدەکاتەوە کە قسەی ناخۆش و سوکایەتییەکان بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێننەوە لە مێشکدا وەک لە قسە باش و پیاهەڵدانەکان.

تیمێکی توێژەرانی هۆڵەندی چاودێریی کاردانەوەی مێشکی کەسەکانیان کردووە لە کاتێکدا ڕووبەڕووی بێڕێزی پێکردن و قسەی ناخۆش دەبنەوە، چالاکییەکانی مێشکیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، مێشکی مرۆڤ بە ئاسانی و لە ماوەیەکی کورتدا پیاهەڵدانەکان لەبیردەکات، بەڵام قسە ناخۆشەکان و بێڕێزیپێکردن تا چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە و پشتگوێ ناخرێت.

توێژینەوەکە دەڵێت، لەکاتی بیستنی بێڕێزیکردن و قسەی خراپدا چالاکیی مێشک زیاتر دەبێت و هەوڵدەدەین لە کەمترین ماوەدا کە لە چەند بەشێکی چرکەیەک زیاتر نییە وەڵامدانەوە ئامادەبکەین.

توێژینەوەکە لەسەر 80 ژن ئەنجامدراوە، بۆ دیاریکردنی وەڵامدانەوەی مێشک بۆ قسە بێزارکەرەکان بەراورد بە قسەی باش و دڵخۆشکەر، دەرکەوتووە وەڵامدانەوە و چالاکیی میشک بۆ بێڕێزیکردنەکان زۆر خێراترە و لە ماوەیەکی کەمیشدا هێورنابێتەوە.

باس لەوەکراوە، ئەو وڵامدانەوەیەی مێشک هێندە خێرایە هاوشێوەی زللـەیەکە کە بەر ڕووخسار دەکەوێت، هەروەها چالاکیی مێشک زیاد دەکات و بۆ ماوەیەکی درێژیش لە چالاکییدا دەیهێڵێتەوە لەکاتێکدا قسە باش و دڵخۆشکەرەکان بەوجۆرە نین.

بابەتی پێشتر

لە مانگی ڕابردوودا 16 بەنزینخانە لە سلێمانی سزادراون

بابەتی دواتر

بۆڵۆنیا پرۆسێس لە کەیەوە جێبەجێدەکرێت و لە چ کاتێکدا خوێندکار دەگەڕێتەوە قۆناغی یەک؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share