زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەوە ئاشكراكرا

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تا ئەو كاتەی مووچە بە ئەلیكترۆنی دەكرێت بەردەوامدەبێت و دەشڵێت، “نابێت مافی مووچەخۆرانی هەرێم بفەوتێت”.

عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم گفتوگۆ دەكەین كە میكانیزمێك بدۆزرێتەوە بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تا ئەو كاتەی بە ئەلیكترۆنی دەكرێت بەردەوامدەبێت و نابێت مافی هیچ مووچەخۆرێكی هەرێم بفەوتێت.

راشیگەیاند، “ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بەپێی ئەو داتا و زانیارییانە دەبێت كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەنێردرێت.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: ناتوانین داوای مووچەی مانگی سێ لە حكومەتی عێراق بكەین

بابەتی دواتر

بەهۆی بارانبارینەوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەوامی خوێندنگەکان راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share