وردەکاریی تەقینەوەکەی سنووری کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە دوو مێردمنداڵ برینداربوون.

عامر نووری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی تازەی سەر بە قەزای داقوق بۆمبێکی کۆنی چێندراو بە دوو مێردمنداڵدا تەقییەوە و برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو مێردمنداڵەکە لەدایکبووی ساڵەکانی 2007 و 2014 ن و شوانکارە بوون، دوای رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام برینی یەکێکیان سەختە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق: سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی شتومەک

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی کاڵا و شتومەک، بەڵکو بۆ نەهێشتنی…
Total
0
Share