راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی دەربەندیخانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان – سلێمانی لەبەردەم گوندی بیركێ كە سووتەمەنییەكی زۆری لێڕژابوو دواتر شۆفێرەكەی هەڵاتبوو بە هەوڵی هێزە ئەمنییەكان شۆفێری تانكەرەكە دۆزرایەوە و دەستبەسەر تانكەرەكەشدا گیرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان – سلێمانی لەبەردەم گوندی بیركێ كە سووتەمەنییەكی زۆری لێڕژابوو و دواتر شۆفێرەكەی هەڵاتبوو بە هەوڵی قائیمقام و دەزگاكانی هاتوچۆ و پۆلیس و ئاسایش توانرا شۆفێری تانكەرەكە بدۆزرێتەوە و دەستبەسەر تانكەرەكەشدا بگیرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە ئێستادا ڕێگاكە كراوەیە و ئاستەنگەكان چارەسەركراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێدەکرێن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، رایدەگەیەنێت، “گوژمه‌ی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رجده‌كرێت”. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەرگای داواکاری بۆ کارکردن لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێتەوە. کۆمسیۆنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share