ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، رووداوەکە لەسەر رێگای پشتێنەی کەرکوک نزیک گەڕەکی پەنجەعەلی لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە.
ئاشکراشیکرد، دوو لە ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری بیئێم دەبلیو_ن و یەکێکان لە جۆری تۆیۆتایە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.