ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی کەشناسییە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ ھەموو جیھان یادی رۆژی جیھانیی کەشناسی دەکاتەوە کە ھاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی کەشناسیی جیهانی”.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی لەبارەی ئەو رۆژەوە دەڵێت، “لە رۆژی جیھانیی کەشناسی ھەر ساڵە و دروشمێک بەرز دەکرێتەوە و جەخت لەسەر بابەتێکی گرنگی کەشوھەوا و گۆڕانکارییەکانی دەکرێتەوە و دروشمی ئەمساڵیش بریتییە لە (لە هێڵی پێشەوەی کارە کەشوھەواییەکان)”.

دەشڵێت، “لەم رۆژەدا رێکخراوی کەشناسیی جیهانی تیشک دەخاتە سەر ئەو کارانەی کە لە رابردوودا کراوە لە بواری کەشناسیدا تاوەکو ئێستا، دەرەنجامەکانی ئەو هەوهەوڵانەش ئەوەیە کە ئێستا لە جیھاندا چەندین ئامێری پێشکەوتووی کەشناسی ھەیە، ھەر لە مانگە دەستکردەکانی کەشوھەوا و ئامێری زیرەک و ویستگەی کەشناسیی پێشکەوتوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فارس عیسا: هەنگاوی یەکەم نراوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی…
Total
0
Share