سەمیر هەورامی: ئەو کەسەی بە ناوی وتەبێژی حکومەتەوە قسەدەکات هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە

سەمیر هەورامی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی بەناوی وتەبێژی حکومەتەوە قسە دەکات، تەنها گوزارشت لە خۆی و تیمە وەزاریەکەیان دەکات هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “کەسێک بەناو وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لێدوانی داوە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و مافی موچەخۆرانی کوردستانەوە، لەمبارەیەوە بە پێویستی دەزانین وەڵامی بدەینەوە”.

سەمیر هەورامی،  دەڵێت، “لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، کەسێکمان نەبووە و نییە کە وەک وتەبێژ، هەڵوێستەکانی تەعبیری لە سیاسەت و بۆچونەکانی تیمی وەزاری یەکێتی بکات، بەڵکو ئەو کەسەی بەناوی وتەبێژی حکومەتەوە قسە دەکات، تەنها تەعبیر لە خۆی و تیمە وەزاریەکەیان دەکات بۆیە ئەوەی وتوویەتی هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە”.

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، “لەبری لێدوان و قسەو تۆمەت بەخشینەوە، واباشتر بوو بەهەموومانەوە هەوڵی چارەسەر کردنی گرفتەکان بدەین و مافی مووچەخۆران دەستەبەر بکەین، هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکان بەبێ متمانە و پشتگیریی خەڵکی کوردستان و تەنها بە دروشم ناپارێزرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری: سەروەر نەبوونی یاسا و دەستڕاگەیشتن بە چەك هۆكاری زیادبوونی ڕووداوەكانی كوشتنن

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەسەر كوژرانی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین بڵاویكردووەتەوە، “لە سایەی سەروەرنەبوونی یاسا و ئاسان دەستڕاگەیشتن بە…
Total
0
Share