ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە جووتسایدی تەنیشت جەوازاتی کۆن، کە ناسراوە بە جووتسایدی (ڕەشکین) لە ترافیک لایتی (سەربەستی)یەوە بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت .

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “لە رۆژی دووشەممەوە جووتسایدی تەنیشت جەوازاتی کۆن کە ناسراوە بە جووتسایدی (ڕەشکین) لە ترافیک لایتی (سەربەستی)یەوە دادەخرێت بۆ ماوەیەکی نادیار بەهۆی کارکردن بۆ تەواوکردنی جووتسایدەکە، کە پێشتر تەواونەکرابوو بە هۆی تێپەڕینی بەناو گوندی(ڕەشکین)”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ماوەی داخستنەکە شوفێران دەتوانن رێگای سەرەکی (هەولێر خەبات) و  شەقامەکانی ناو گەڕەکی 32 ی پاڕک بەکاربێنن وەکو رێگای بەدیل”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، “زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون”. هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند،…
Total
0
Share