بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری یەکێکە لە پایە بنەڕەتییەکانی سیستمی دیموکراسی و رەوتی حوکمڕانی وڵاتانی پێشکەوتوو.

سەرۆک بافڵ جەختیشدەکاتەوە، چەسپاندنی سەروەری یاسا و دادپەروەری لە پایەکانی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتین کە زامنی مافی هاوڵاتییان و کۆمەڵگەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، لە کاتێکدا ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و رۆڵی لە پاراستنی دەستوور، دادپەروەری و سیستمی دیموکراسی دووپاتدەکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیشیکردووەتەوە، هەموو ناوزڕاندن و مامەڵەیەکی خراپیش رەتدەکەینەوە بەرامبەر دادگای باڵای فیدراڵی، کە دادگایەکی سەربەخۆ و پیشەییە کە بەشداری کارایە لە پاراستنی سیستمی سیاسی لە عێراقدا و پاراستنی سەربەخۆیی ئەوەش لەقوڵایی ئەرکە دەستووریی و نیشتمانییەکانە.

سەرۆک بافڵ دەشڵێت، “دەسەڵاتی دادوەری عێراقی بە سەربەخۆییەکەی ناسراوە و رێزگرتن لەو سەربەخۆییەش رەنگدانەوەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە و فاکتەرێکی گرنگە کە هاوڵاتییان لەسایەیدا هەست بەسەقامگیری، ئاسایش، ئۆقرەیی و زامنی مافەکانیان دەکەن.”

لە کۆتای پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان داواش دەکات، “با پێکەوە کاربکەین بۆ بەهێزکردنی روحییەتی هانابردن و رێزگرتنی رەها بۆ یاسا، سەربەخۆیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری جێگیر بکەین، کە سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگی هەبووە لە چەسپاندنیدا لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا.”

 

بابەتی پێشتر

یەکەم پەرلەمانتاری نابیست لە ئەڵمانیا دەستبەکاربوو

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی بەغداد سەرجەم گەشتەکانی راگرت

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە راگرتووە. ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ئاشکرایکرد، “سەرجەم گەشتیاران…
Total
0
Share