بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەننامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی محەمەد بامۆکی کرد.
لە پرسەنامەیەکدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک حاجی محەمەد بامۆکی، کەسایەتیی دیاری ھەڵەبجە و سەرمایەداری کوردستانمان پێگەیشت.”
راشیگەیاند، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کوڕانی خوالێخۆشبوو، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و دیارەکەیان دەکەم کە نموونەی کاری خێرخوازی و چاکەکارین.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، “لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.”