سەرەڕای ئەوەی وەرزی قەدەغەی راوەماسییە، پۆلیسی دارستن دەستی بەسەر 9 تۆڕی راوی ماسیدا گرت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنى سامانى ماسى و رێگریکردن لە راوکردنیان لەلایەن سەرپێچیکارانەوە ڕێکەوتی شەوی (20 لەسەر 21 /3 / 2024) مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسى دارستان و ژینگەى بنگرد دەرچوونێکیان ئەنجامدا بۆ ناو دەریاچەی دوکان بۆ سنوری گوندەکانی (سێناجیان و بێ مووشەو واتێ و خۆشاو و تۆربە و پەڵکۆ) دواى گەڕان و پشکنینى دەریاچەکە، لە ئەنجامدا توانیان دەست بگرن بەسەر (9) تۆڕی راوی ماسیدا کە لەدەریاچەکەدا بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای هەڵگرتنەوەی تۆڕەکان چەند ماسیەکی زیندوویان پێوەبوو خرانەوە ناو دەریاچەکەو (6) ماسی گەورەی مردووشیان پێوەبوو کە کێشیان (18) کیلۆ بوو بەبڕیاری دادوەر بە زیادکردنی ئاشکرا ماسیەکان فرۆشران و پاشان پارەکەش دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت.
باس لەوەشکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیکاران.

بابەتی پێشتر

بەنرخترین گەنجینە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا لە ژێر ئاو دەردەهێندرێتەوە

بابەتی دواتر

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر لە ئیندۆنیزیا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share