لە سبەینێوە دوو جۆری بەنزین لە پارێزگاکانی عێراق بە پارەدانی ئەلیکترۆنی دەفرۆشرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێ هەینییەوە، کار بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکرێت لە کاتی کڕینی بەنزینی سوپەر و موحەسەن لە پارێزگاکانی عێراق.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، کۆمپانیای دابەشکاری بەرهەمە نەوتییەکان لە رۆژی هەینییەوە دووجۆرە بەنزینەکە بە پارەدانی ئەلیکترۆنی دەفرۆشێت لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە.

باسی لەوەشکردووە، لە قۆناغەکانی داهاتوودا، هەموو جۆرە بەرهەمێکی نەوتی بە شێوازی POS یاخود پارەدانی ئەلیکترۆنی بە هاوڵاتیان دەفرۆشێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارنامەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەگەڵ بەردەوامی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەتایبەتتر لە دۆسیەی مافە دەستوورییەکاندا، شایستە داراییەکان، لایەنە…
Total
0
Share