محەمەد شیاع سودانی: جەژنی نەورۆز لە گەلی کوردستان پیرۆزبێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رایگەیاند، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاڕاستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە هەرێمی کوردستان دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاڕاستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەکەین”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، “ئەم بۆنەیە ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەها هاوبەشەکان”.

سودانی ئەوەش دەڵێت،” هەموو گەلانی عێراق چارەنووسیان هاوبەشە و دەبێت پێکەوە کاربکەن”.

 

 

بابەتی پێشتر

سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی : لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی سلێمانی هیچ هاوڵاتییەک پەیوەندی بە سەنتەرەکەمانەوە نەکردووە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارینی باران و بەفر بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share