ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە، لە رۆژی چوارشەممە بەهۆی ئەگەری دروستبوونی ناجێگیری لە کەش و هەوادا، خۆیان بە دووربگرن لەو شوێنانەی کە کۆبوونەوەی ئاوی تیادا دروست دەبێت، نەچنە ناوچە شاخاوییەکان لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان.

لە راگەیەندراوی هاتوچۆی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، سەبارەت بە دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داواکارین سبەینێ چوارشەممە سەردانمان نەکەن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتیمان لەبەرئەوەی مامەڵە کارگێڕییەکان و کارەکانی تۆمارکردن رایی ناکەین سەرجەم تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا دەبن لەسەر شەقامەکان بۆ هاوکاری کردنی هاوڵاتییان.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەکاتی هەر حاڵەتێکی لەناکاو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share