بەرگریی شارستانیی دهۆک: بۆ کاری پێویست نەبێت مەچنە دەرەوەی ماڵەکانتان

بەرگریی شارستانیی دهۆک لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاگاداری هاوڵاتییانی شارەکە دەکاتەوە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوەی ماڵەکانیان و هاتوچۆ بە شەقامەکاندا نەکەن چونکە مەترسیدارە.

بەرگریی شارستانیی دهۆک ئاماژەی بەوەشداوە، بارانبارین و با بەهێزە لە سنووری شارەکە و ئەگەری رووداوی نەخوازراو و لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە لەناو شارەکەدا.

شەپۆلێکی بارانبارین لە دوێنێوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەشێوەیەکی مامناوەند بەڵام پێشبینییەکانی کەشناسی باس لەوەدەکەن لەدوای نیوەڕۆوە کاریگەریی شەپۆلەکە زیادبکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share