لە دوای کۆرۆناوە سەرۆکی چین بۆ یەکەمجار سەردانی فەرەنسا دەکات

رۆژنامەی پۆلیتیکۆ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی پاریس بڵاویکردەوە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە سەرەتای مانگی ئایاردا سەردانی فەرەنسا دەکات و ئەوەش دەبێتە یەکەم سەردانی ئەو سەرۆکە بۆ ئەو وڵاتە لە دوای کۆرۆناوە.

سەردانەکەی سەرۆکی ئەو وڵاتە هاوکاتە لەگەڵ یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان چین و فەرەنسا، بەڵام ئەو سەرچاوەیە جەختیلەوە کردووەتەوە سەردانەکە زیاتر تایبەت دەبێت بە لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ئێستای هەردوو وڵات بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابوری و جیۆپۆلەتیکی.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا ئەوروپا بەدوای ئاڵوگۆڕی پەیوەندییەکان لە چەندین بواردا دەگەڕێت لەگەڵ چین، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی هەواڵی میدیاکان، بڕیارە ئەمساڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی چین بکات، بەڵام کۆشکی ئەلیزە تا ئێستا ئەم سەردانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: سەردانەکەی ویتکۆف و کوشنەرم بۆ ئیسلام ئاباد هەڵوەشاندەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریداوە سەردانە پلانبۆداڕێژراوەکەی ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر بۆ ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستانی…
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
Total
0
Share