کۆمەڵێک گەشتیاری بیانی سەیرانگای دووکانیان پاککردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووكان رایدەگەیەنێت، “ژمارەیەک گەشتیاری گەڕیدەی ئەوروپی سەردانی دووکانیان کرد و وەک خەمخۆریان هەڵمەتێکی پاککردنەوەیان ئەنجامدا”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووكان ئاماژە بەوە دەکات، “لە چوارچێوەی پلانی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری کوردستان بۆ راکێشانی گەشتیاری بیانی، ژمارەیەک گەشتیاری ئەوروپی کە لە ئەڵمانیا و سویسراوە هاتبوون سەردانی قەزای دووکانیان کرد”.

دەشڵێت، “لە خەمخۆری و دڵسۆزیان بۆ ژینگەی ناوچەکە دوای مانەوەیان هەڵمەتێکی پاککردنەوەیان لە شوێنی شەو مانەوەکەیان ئەنجامدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share