بانکی ناوەندی 240ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و 100 دۆلار بەرامبەر 150 هەزار دینارە

بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری ئەمڕۆی ئاشکراکرد و بە گوێرەی خشتەکەی 240 ملیۆن و 715 هەزار و 778 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی بانکی ناوەندی، 230 ملیۆن و 445 هەزار و 778 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە و 10 ملیۆن و 270 هەزاری بەشێوەی نەختینە بووە.

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئێستادا، 100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار دیناری عێراقییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share