کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لەئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان پێشبینی بارانبارین دەکرێت بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان لەهەندێک کاتدا. زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆلە لەدرەنگانی شەوی دوو شەممە لەسەر سێشەممە دەبێت، لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور .

بابەتی پێشتر

تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

چەند فەرمانگەیەکی دیکەی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ته‌واوكران.. ده‌وامى زانكۆی سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

دواى چه‌ندین ڕۆژ كاركردن له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى زانكۆی سلێمانى دواجار كاره‌كانى ته‌واوكران و یەكشەممە خوێندن له‌ زانكۆكه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.…
Total
0
Share