پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بە هەر رێگەیەک بێت هەوڵدەدات بەم نزیکانە مووچە دابەشبکات.
پێشەوا هەورامانی باسیلەوەشکرد، لەناو عێراقدا هەندێک عەقڵییەتی شۆڤێنی هەن ئەگەر هەمان ئەو هێزەی رابردوویان هەبێت لەبری مووچەبڕین کیمیاباران دووبارە دەکەنەوە، هەموو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق چاویان لەوەبووە کە چۆن کورد لە قاڵپ بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی وەزیران وەک هەڵوێستێک بڕیاریداوە کە چیدیکە قبووڵناکات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ناتەواوی بنێردرێت، مووچەی شەهیدانی کیمیابارنی بڕدراوە، بەڕاستی نازانم ئەمە چ عەقڵیەتێکە کە بیەوێت مووچەی شەهیدان ببڕێت.