کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

زانكۆی هەڵەبجە

لە ساڵرۆژی کارەساتی هەڵەبجەدا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویکردەوە، کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی شارەکە دەکرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە یادى 36 ساڵەى کارەساتى کیمیابارانى شارى هەڵەبجەى شەهید، د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجەى رادەستی سەرۆکی زانکۆى هەڵەبجە کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ د. ئارام محەمەد بەشداریی لە رێورەسمی ساڵرۆژی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا کرد و لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەرکى هەموو لایەنەکانە بەیەکەوە خزمەتى زیاتر بەم شارە خۆشەویستەى کوردستان بکەن و هەریەک لاى خۆمان بە پرۆژە و کارى گرنگەوە بتوانین کەمێک لە ئازارەکانى هەڵەبجە سارێژ بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share