تۆمەتباری کوشتنی کوڕی بەرپرسەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

ئەو کەسەی لە چەند رۆژی رابردوودا تۆمەتباربوو بە کوشتنی کوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ لە بەغداد دەستگیرکرا.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوای بەدواداچوونی ورد توانراوە تۆمەتباری کوشتنی کوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ دەستگیربکرێت و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هۆکاری کوشتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان تۆمەتبار و قوربانیەکە”.

پێشتر لە ئێوارەی 12ی ئازاری 2024 لە ناوچەی دومیزی ناوەڕاستی شاری کەرکوک بە دەستڕێژی گوللە کوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ دەکوژرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دەرکرد

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مەدەنیی مانگی تەمموزی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share