چارەنووسی كارگوزارەكەی ماڵی پێشڕەو دزەیی ئاشكرابوو

کونسوڵی فلیپین لە هەرێم رایگەیاند، ئەو کارگوزارەی لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کاری دەکرد لە رووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە.

فەلاح کەڵهوڕی کونسوڵی فەخری فلیپین لەهەرێم رایگەیاند، ئەنجامی پشکنینی ئەو پارچانە دەرچووە کە لەژێر داروپەردووی ماڵی پێشڕەو دزەیی دۆزرانەوە و دەرکەوتووە، بەشێکن لە پارچەی جەستەی میشێل_ە ئەو ئافرەتە فلیپنییەی وەک دایەنی کچە بچووکەکەی پێشڕەو دزەیی کاریدەکرد.

لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ماڵی پێشڕەو دزەیی سەرمایەداری کورد بۆردومانکرا و جگە لە خۆی کچە تەمەن 11 مانگانەکەی و کارگوزارێك و سەرمایەدارێکی عێراقی گیانیان لەدەستدا.

لەدوای چەند رۆژێک لە گەڕان و پشکنین نەتوانرا چارەنووسی میشێل ئاشکرابکرێت، تا ئەو کاتەی کوڕەکەی لە فلیپینەوە هاتە هەرێم و پشکنینی DNA بۆ ئەنجامدرا و بەراوردکرا بەو چەند پارچە جەستەیەی دۆزرابوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە گفتوگۆكانیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكان بگەنە ئەنجام

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی…
Total
0
Share