ئاسایشی سۆران: کەسێکمان دەستگیرکرد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەشهیری بە خەڵک دەکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند ساڵێکە هەژمارێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناونیشانی دیاریکراو لە سنووری قەزای ڕواندز، وێنە، ڤیدیۆ، نووسینی نەشیاوی بڵاودەکردەوە و تەشهیری بە خەڵک دەکرد.

ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوونیان بۆ ئەو هەژمارە کردووە کە بووەتە هۆی هەراسانکردنی خەڵکی ناوچەکە و تواندراوە تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بریتیبووە هـ.ـاککردنی هەژماری هاوڵاتییان.

ئاسایشی سۆران ڕێنمایی دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت بەهیچ شێوەیەک لینک و بەستەری نەناسراو نەکەنەوە تاوەکو دڵنیانەبن لە سەلامەتییەکەی، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کە هەژمارەکانیان بەدوور بێت لە ‌هـ.ـاککردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمدا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە، بەڵام دوای…
Total
0
Share