نووسەری کورد، بەختیار عەلی، خەڵاتی ‘هێلدا دۆمین’ی پێبەخشرا.
لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هایدلبێرگی ئەڵمانیا، بەختیار عەلی نووسەری کورد، خەڵاتێکی پێبەخشرا.
خەڵاتی ‘هێلدا دۆمین’، لەلایەن دامەزراوەی هێلدا دۆمینەوە دابیندەکرێت و سێ ساڵ جارێک دەبەخشرێتە نووسەرێکی ئەدەبی، بەختیار عەلی، براوەی خەڵاتەکەیە بۆ ساڵی 2023.
لە ساڵی 2017، بەختیار عەلی خەڵاتی نیلی زاکس-ی وەرگرت، بەوپێیە ئەم خەڵاتەی ‘هێلدا دۆمین’، دەبێتە دووەمین خەڵاتی گرنگ کە نووسەر بەختیار عەلی وەریگرتووە.
هێلدا دۆمین، یەکێکە لە ناسراوترین شاعیرەکانی سەدەی بیستەمی ئەڵمانیا و بە دایکی پەخشانە شیعر دادەنرێت، لە ساڵی 1992 یەکەمین براوەی خەڵاتەکە بووە و بە ناوی خۆیەوە ناونراوە.
بەهای خەڵاتی هێلدا دۆمین، 15 هەزار یۆرۆیە.
نووسەر و شاعیر و رۆشنبیری کورد بەختیار عەلی، لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لە دایکبووە، لە ساڵی 1994 کوردستانی بەجێهێشتووە و لە ئەوروپا دەژی.