ئەدهەم بارزانی: سلێمانی هەمیشە باوەشی موحیبەتی بۆ ئەوانە کردووەتەوە کە وەک من ئاوارە بوون

لە یادی بونیادنانی شاری سلێمانی ئەدهەم بارزانی رایگەیاند، ئەو شارە هەمیشە باوەشی موحیبەتی بۆ ئەوانە کردووەتەوە کە وەک من ئاوارە بوون.

ئەمڕۆ هەینی ئەدهەم بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ ساڵیادی ئەو میراتە دەوڵەمەندە پیرۆزدەکەین کە شارێک بووە بە چرای رۆشنبیری و ناوەندی ئەدەب و ژینگەیەکی پەروەردەیی و نموونەیەکی درەوشاوە بۆ هەموو گەلەکەمان، بووە بە شانازییەکی نەبڕاوە بۆ هەموو بیر و دەنگە ئازادەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سلێمانی نه‌ك هه‌ر بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه ‌و کەسانی وەک مەولانا خالیدی نەقشەبەندی و کاکە ئەحمەدی شێخ و شێخی حەفید، بەڵکو بۆ ئەوانەی ئاوارەی ئەم شارە بوونە وەک شێخ ئەحمەدی بارزان و هەزاران ئاوارەی وەکو من جێگای فەخر و شانازی بووە و هەمیشە باوەشی سۆزو موحیبەتی بۆ کردووینەتەوە”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا باسیلەوەکرد، “له‌ یادی 241 ساڵه‌ی بونیادنانی شاری سلێمانی ئازیزماندا، پیرۆزبایی لە خەڵکە خۆشەویستەکەی دەکەم کە خاوەن دەریایەک لە قوربانیدان و هێزی مانەوە و پێشەنگی داهێنان و رۆشنبیری بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی: لەمپەڕ بۆ هەناردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق دروستدەکرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمپەڕ بۆ هەناردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق دروستدەکات. نازم…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ راوەدوونانی پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هاوپەیمانی…
Total
0
Share