پاسپۆرتی عێراقی پلەیەک پێش کۆتایی پاسپۆرتەکانە لە جیهاندا

پاسپۆرتی عێراقی لە پلەیەک پێش کۆتایی سەرجەم پاسپۆرتەکانی جیهاندایە و تەنها لە پێش پاسپۆرتی ئەفغانییەوەیە.

بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی کۆمپانیای ڕاوێژکاریی سویسریی Henley & Partners کردوویەتی بۆ 191 پاسپۆرت لە جیهاندا و بەهێزترین پاسپۆرتەکانی پۆلێنکردووە بۆ ساڵی 2021 ئەفغانستان لە پلەی 191ی سەرجەم پاسپۆترتەکاندایە بە 27 ڤیزای ئازاد لە جیهاندا، عێراقیش پلەی پێش کۆتایی گرتووە بە 28 ڤیزای ئازاد لە جیهاندا، هەروەها سوریا پێس عێراق کەوتووە بە 29 ڤیزای ئازاد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاسپۆرتی یابانی لە پلەی یەکەمدایە بە 191 ڤیزای ئازاد لە جیهاندا، دوای ئەو سەنگاپور دێت لە پلەی دووەمدا بە 190 ڤیزای ئازاد، پاشان پاسپۆرتی ئەڵمانی و کۆریای باشور بە 189 ڤیزای ئازاد.

لە جیهانی عەرەبیدا ئیمارات پلەی یەکەمی گرتووە بە 173 ڤیزای ئازاد لە جیهاندا و قەتەر لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بە 95 ڤیزای ئازاد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا”. نەرمین…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بەدووردەزانێت. عیماد جەمیل،…
Total
0
Share