بۆ مانگی رەمەزان لە عێراق چەن بڕیارێک دەرکران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە، و بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتەی کە بەپێی ماددەی (4)ی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (20)ی ساڵی 2016 پێمان دراوە، چەن بڕیارێکمان دەرکرد:
1.رۆژوو شکاندن لەبەردەم خەڵکدا و پێچەوانەی رێنماییەکان قەدەغەیە، سەرپێچیکار سزادەدرێت.
- لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا سەرجەم فرۆشگاکانی خواردنەوە کحولییەکان دادەخرێن، سەرپێچیکاریش بەرپرسیارێتی یاسایی لەسەردەبێت.
- چێشتخانە و کافێ (کافێ تێکەڵاو) و هەموو ئەو فرۆشگایانەی کە خواردن یان خواردنەوە پێشکەش دەکەن کە بە شێوەیەکی یاسایی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە پەسەند نەکراون لە کاتی بەڕۆژووبوون و تا کاتی پارشێو دادەخرێن.
- لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکەمان بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی ئەم بەیاننامەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، دەزگا فەرمییەکانی حکومەت، و حکومەتە خۆجێیەکان.
5- سەرپێچیکار لە بڕگەکانی یاساکە کە لە بڕگەکانی ئەم بەیاننامەیەدا ئاماژەیپێکراوە، بەرپرسیارێتی یاسایی و دادوەریی لەسەرە.
- ئەم بەیاننامەیە لە بەرواری دەرچوونیەوە کاریپێدەکرێت.